لە هەرێم پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرایی بادا، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما چەند پلەیەک نزم بێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى بادا پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-4 پلەى سیلیزى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40

سلێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 40

سۆران : 37

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 45

کامەران کەریم