سەرپێچیکردن و رووداوەکانی هاتوچۆ لە عێراق بە رێژەی 40% کەمیکردووە
(0) /
زایەڵە - بەرپرسێکی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا سەرپێچیکردن و رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 40% کەمیکردووە.
حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئەوەی خستەڕوو، دوای دانانی سیستمی تەکنەلۆژیای سەردەم و چالاککردنی کامێرای زیرەک لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا لە هەندێک لە چوارڕیان و شەقامە سەرەکییەکان، سەرپێچیکردن و رووداوەکانی هاتوچۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 40% کەمیکردووە و ئەوەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و یاساکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیارترین سەرپێچی کە بە کامێرا زیرەکەکان تۆمارکراوە، تیژڕەویی، بەزاندنی هێڵی پیادە، نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: