گەشتێکی دیکەی گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆ سەر بەرزاییەکان گۆمی بێکودیان بە ئەنجام گەیشت
(0) /
زایەڵە ـــ ئەمجارە گرووپی شاخەوانی چەرموو لە درێژەی چالاکی هەمیشەیی خویدا گەشتێکی سازدا بۆ سەر بەرزاییەکانی گۆمی بێکودیان.
دەستەی پێوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو: گەشتێک جیاواز لەگەشتەکانی وەرزی بەهار گەشتێک لە سەرەتایی وەرزی هاوین وگەرمادا بەڵام لەنێوو بەفرو سەرما لەکوێستان گەشتی ئەمجارەیی گرووپی شاخەوانی چەرموو لە لەسروشتە جوانەکەیی گۆمی بێکۆدیان وبناری چیایی حەساری سەکران لە نێوان هەردوو لووتکەیی پڕخێڵەند و قەرەد لەقەزایی چۆمان ئەنجام درا.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: گەشتێکی شەومانەوە لەسەر کانیاو و تاڤگە و سەهۆڵاوی باڵەکایەتی بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ و سەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو کاک شەماڵ جەلال بوو.
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لەپرژەوە دەستمان پێکرد بۆ کانیڕەش وپاشان بۆ گۆمی بێکۆدیان کە٣١٥٠مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە دوایی گەیشتنمان بەگۆمی بێکۆدیان لەوێش چاومان کەوت بەچەندین هاوڕێی شاخەوان لەگرووپە جیاوازەکانی ناوچەکانی کوردستان و چرکاندنی چەند وێنەیەک و دەستمان بەگەڕانەوە کرد بۆ خاڵی دەستپێک سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەڕاینەوە سوپاس بۆ ئەندامانی گرووپەکەمان کەپابەندیی ڕێنماییەکان بوون.
تێبينيێك بنێرە: