لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هاتوچۆ


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر رێگای دەربەندیخان -  كەلار رووداوێكی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای دەربەندیخان - كەلار لە نزیك ئاوایی حاجی حەسەن رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری مازدا و تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی روویدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە رووداوەكەدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسیش برینداربوون كە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بوون.

کامەران کەریم