بەشێکی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه کوردستان


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ بەشێک لە مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
 
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا مووچەى هەریەک لە (چاودێرى کۆمەڵایەتی و خانەنشینانى مەدەنى) بۆ مانگى شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر.

خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتێکدایە، تائێستا مووچەى مووچەخۆرانی مەدەنى و هێزە ئەمنییەکانى هەرێم خەرجنەکراون.