کاروان یاروەیس: گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڕیارێکی سیاسییە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی فڕۆکەخانە کاروان یاروەیس


Jul 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئیمەیلەی لەلایەن تورکیاوە ئاڕاستەی بەرپرسانی فرۆکەوانیی عێراق کراوە، گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڕیارێکی سیاسییە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەوانیی بەغداد گفتوگۆمان لەبارەی وەستاندنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە، بەگوێرەی ئەو ئیمەیلەی لەلایەن تورکیاوە ئاڕاستەی بەرپرسانی فرۆکەوانی عێراق کراوە، بەگوێرەی ناوەڕۆکەکەی بڕیارەکە بڕیارێکی سیاسییە.

کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیاش ئاگاداری بڕیارەکە نەبوون و بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دراوە.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا، باڵیۆزی تورکیا پێیڕاگەیەندوون، ئەوان کێشەی سیاسییان لەگەڵ سلێمانی هەیە.

تورکیا لە 3ـی نیسانى ساڵى 2023، بڕیاریدا ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانى دابخات، دواتر دووجار بۆ ماوەى شەش مانگ وادەى داخستنەکەى دریژکردەوە. رۆژی 8ـی حوزەیرانی ئەم مانگەش جارێکى دیكە بڕیاریدا بۆماوەى شەش مانگ ئاسمانى وڵاتەکەى بەڕووى سلێمانى دابخات.