قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی شەنگال لەگەڵ وەفدێكی ئەڵمانیا كۆبووەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی شەنگال ئەڵمانیا


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی حكومەتی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی خاتوو لویس ئامستبێرگ، بەرپرسی كۆمسیۆنی فیدراڵیی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ سیاسەتەكانی مافەكانی مرۆڤ و هاوكاریی مرۆیی و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئاوارە ناوخۆییەكان، بە تایبەتیش ئاوارە ئێزدییەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو، جەختكرایەوە لە پاراستنی هەموو مافەكانی ئاوارەكان و بە تایبەتیش ئاوارە ئێزدییەكان لە هەرێمی كوردستان. 

لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران و وەفدەكەی حكومەتی ئەڵمانیا هاوڕابوون كە هەموو لایەك بەیەكەوە كاربكەن لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەی شەنگال، تا ئاوارەكان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. 

جێگری سەرۆك وەزیران هەموو پشتیوانییەكی خۆی دەربڕی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە و بە پێویستیشی زانی حكومەتی ئەڵمانیا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە زیاتر رۆڵ ببینن.

کامەران کەریم