ئاگر لە چیای زۆزگ كەوتەوە و دە دۆنم زەوی لە پوش و پاوان سوتا
(0) /
زایەڵە - لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر لە چیای زۆزگ كەوتەوە و بەهۆیەوە دە دۆنم زەوی لە پوش و پاوان سوتا.
رەوەند هەودیانی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران :بەیانی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە چیای زۆزگ لە پشتی گەڕەكی جوندیان دوو لە سۆران كەوتووەتەوە و لەماوەی دوو سەعاتدا بە هەوڵی دە تیمی بەرگری شارستانی و 4 تیمی دارستان ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
بەهۆی ئاگرەكەوە دە دۆنم زەوی لە پوش و پاوان سوتاوە، بەڵام چەندین باخ و بێستانی هاوڵاتیان لە سوتان ڕزگاراوە، تائێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: