ئۆڵۆمپیای پاریس؛ ئەمریکا، وڵاتێک بە 3 هەزار مەدالیا لە مێژووی ئۆڵۆمپیکدا
(0) /
زایەڵە ـــ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەم گەیشتنە خاڵێکی زۆر گرنگ لە مێژووی ئۆڵۆمپیادا، ئەو کاتەی کەوا "بابی فینکە"ی مەلەوان لە مادەی 800 مەتری ئازادی پیاوان مەدالیای زێڕی بردەوە، ئەوا سێ هەزارمین مەدالیای ئۆڵۆمپیای ئەمریکا تۆمار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ESPN تاکوو ئێستا هیچ وڵاتێک زیاتر لە 1500 مەدالیای لە سەرجەم یارییەکانی هاوینی و زستانیدا بەدەست نەهێناوە.
وڵاتی ڕووسیا لە پلەی دووهەمدا جێگیر بووە.
وەرزشوانانی ئەمریکی لە سەرتای یارییەکانی ئۆڵۆمپیکدا کارکردێکی زۆر باش و بەرچاویان هەبووە وەک تا ئێستا 26 مەدالی جوراوجۆریان تۆمار کردووە و سەروو نشینی جەدوەلی مەدالەکان دێنە ئەژمار، فەڕنسە لەسەر پلەی دووهەم و چین لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بوون.
شایانی ئاماژەیە کە 15 مەدالیای ئەمریکا لە لقی وەرزشی مەلەوانیدا تۆمار کراوە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: