سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە قەزای رانیە دەکرێتەوە.

(0) / / کردستان / زایەڵە چاو پزیشکی


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین: لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی راپەڕین سەنتەرێکی پزیشکیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو دەکرێتەوە.

لە سەنتەرەکەدا کاری پشکنین و چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو ئەنجامدەدرێت و پێشبینیدەکرێت کاری نەشتەرگەریشی تێدا بکرێت، و بۆ یەکەمەجارە سەنتەرێکی لەو شێوەیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە، پێشتر نەبووە.

لە ئەمڕۆوە لیژنەیەک پێکهێنراوە و بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، دەستبەکار دەبن.

کامەران کەریم