قاسم شەشۆ: دەستکاری دەنگەکەم کراوە من سوکایەتیم بەهیچ ئاینێک نەکردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پارتی


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندە ئێزدیەکەی (پارتی) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە دوای فەرمانی دەستگیرکردنەکەی وڕایگەیاندووە؛قاسم شەشۆ دوای فەرمانی دەستگیرکردنەکەی، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە سەدا سەد دەستکاری دەنگەکەم کراوە و من بە هیچ شێوەیەک سوکایەتیم نەکردووە بە پیرۆزییەکانی هیچ ئاینێک، تکاش لە خەڵکی کوردستان و موسڵمانان دەکەم ئێوە بە هەڵە تێگەیشتوون، من وتومە "دەوڵەتی ئیسلامی" هاتن بە ناوی ئیسلام ئێزدییەکانیان کوشت و ناوچەکانمانیان داگیرکرد. 

وتیشی، "من چۆن دەتوانم شەڕی دوو ملیار موسڵمان بکەم؟ من رێزم هەیە بۆ هەموو ئاینییەکان و باسی ئایین ناکەم". دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرکەی كوردستان لە شەنگال (پارتی)، بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئيسلام دەرکرد. 

شەشۆ، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەنگال (پارتی) لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەكان 8/3 رایگەیاند: "هەتا (محەمەد) هەیە فەرمان ل سەر مە خلاس نابن.

کامەران کەریم