پەیامێکی توند لە سەڵاحەدین بەهادینەوە لە بارەی مووچەی فەرمانبەران

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکگرتوو


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند،20ی مانگە و پەنجا ڕۆژە موچە نەدراوە، ئەم تاوانە بەویژدانی کێ ڕەوایە؟ هۆکار هەرچی بێ و، پاساو هەرچی بێ،فەرمانبەری هەرێم و مناڵە بێنازەکانی باجەکەی ئەدەن، دەستی دەستیکردن بەقوتی هاوڵاتیان لە فەرهەنگی چ مرۆڤێکی ویژدان زیندوودا جێی ئەبێتەوە.

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی داوەو هەردوو حکومەتی مولزەم کردووە بە پێدانیی مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا، بە فەرمانبەرو و خانەنشین و هێزەئەمنیەکانەوە.

ئێمە وەکو هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و، وەکو ئەوەی برایانمان شەرەفی ساغکردنەوەو دەرچواندنی ئەو بڕیارە مێژووییەمان بەرکەوت، جەخت ئەکەینەوە لە ڕاگرتنی ئەم یارییە ناشیرینە.

ئەبێ هەردوو حکومەت بەرپرسیارانە کارئاسانی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، نەک خۆبدزنەوە و کۆسپی بۆ دروست بکەن، شەڕی سیاسی و هەڵبەزودابەزی بوارەکانی تر لەسەر حسابی قوتی هاوڵاتی ساغ بکەنەوە.. بەپێچەوانەوە ئێمە ناچارین سکاڵا لەسەر سەرپێچیکار تۆمار بکەینەوە.

کامەران کەریم