ڕوداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە
(0) /
زایەڵە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوی جۆری وەرگەڕانەوە کەسێک برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.
هاتوچۆیگەرمیان بڵاو کردەوە،پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( چوارشەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر ڕێگەی کەلار - کفری بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ستونی ڕوناکیدا، جگە لە برینداربوونی لێخوڕەکەی زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٠ەو، دانیشتوی قەزای کەلارە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: