هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
(0) /
زایەڵە - سەرچاوەیەک لە ئاسایشى سلێمانى بە میدیای یەکێتی راگەیاند "بەهۆى ئەوەى بەشێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چەندین تابلۆى جیاوازیان هەڵدەواسى، هەیانبوو شەش تابلۆى هەبوو، بڕیارماندا لە رووى ئەمنییەوە کۆنترۆڵى ئەم بابەتە بکەین و هەریەکە و یەک تابلۆیان پێبدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆتایى مانگى رابردووەوە پێدانى تابلۆکە دەستیپێکردووە و تێیدا زانیاریى و شانسى و خاوەنى ئۆتۆمبێلەکە لە کۆدەکەى لاى ئاسایش تۆمار دەکرێت".
هاوکات سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى زانیارییەکانى پشتڕاستکردەوە و بە هەوڵێکى گونجاوى زانى بۆ چارەسەرى کێشەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: