لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی ده‌درێته‌ فەرمانبەران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم کوردستان زەوی


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی :لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا  كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە دوا نیوەڕواندا دڵسۆزانە بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی تەواوكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان.

ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی نەخشەسازیی دیزاین و ماستەرپلان تایبەت بە تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان كۆبووەوە  لە هەمانكاتدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكران.

بە دەستخۆشییەوە بۆ مانەوەی فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتیمان لە دوا نیوەڕواندا كە دڵسۆزانە بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی تەواوكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان.

کامەران کەریم