مه‌سعود بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و بێگەرد بەڕێوە بچێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی هەڵبژاردن


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی: ڕۆژی سێشەممە 17ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئاندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و دەرئەنجامە ئیجابییەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری داهاتووی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان دووپات كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەكی ئازاد و شەفاف و بێگەرد و دوور لە هەر جۆرە كۆسپ و گیروگرفتێك بەڕێوە بچێت.

پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانەكان و هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

کامەران کەریم