چەند پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ بەغدا و لایەنەکانی هەرێم
(0) /
زایەڵە - مەسعود بارزانی لە ئاهەنگی دەست پێكردنی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر :داوا ده‌كه‌م له‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر ئارام بن و دوور له توندوتیژی و، "راتان نه‌كێشن بۆ شه‌ڕی لابه‌لا ، زۆر جار وه‌ڵامنه‌دانه‌وه خۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی زمانی درێژه ده‌ستی كورته.
كاندیده‌كان به‌ڵێنی گه‌وره نه‌ده‌ن و ئه‌و قسانه بكه‌ن كه ده‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به دژایه‌تی پارتی شتیان ده‌ست بكه‌وێ با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو و عیبره‌ت له مێژوو وه‌ربگرن.
زۆر خه‌ڵك خه‌ونی به‌وه ده‌بینی كه له‌ناو پارتی بۆشایی دروست بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ونه‌كانیان برده ناو قه‌بر و "به‌خوای ئه‌وانه‌ی ئێسته‌یش ده‌یبه‌نه ناو قه‌بر".
ئومێدی زۆر هه‌یه و لەگەڵ بەغدا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئه‌وه‌یش رای ئێمه‌یه كه ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به لێكتێگهیشن هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پێشمەرگە دارێكه به فرمێسكی دایكی شه‌هیدان ئاو دراوه، پێشمه‌رگه نه به‌بڕیاری كه‌س دروست بووه و نه به‌بڕیاری كه‌س تێكده‌چێ، ئیراده‌ی پێشمه‌رگه به‌هێزه و هیچ كاتێك مه‌ترسیی نییه و هێزێكی گوێڕایه‌ڵه، ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر عێراق دروست كردووه ئه‌و شۆڤێنیهتییه كه ئێسته ماوه.
دوای هه‌ڵبژاردن هه‌یبه‌ت و پیرۆزی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆی و هه‌وڵی تێكدانی كوردستان تێكبشكێنێ، دوای 20ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌ك هه‌رێم و یه‌ك پێشمه‌رگه و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكوومه‌ت ده‌بێت و كۆتاییهێنان به هه‌رچی كاری نایاساییه.
ئێمە دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەین، ئەگەر لایەنێكیش پێیوابێت بە دژایەتیی پارتی شتی دەست دەكەوێ، وابزانم ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ مێژوو و عیبرەتی بۆ خۆی لێ وەربگرێت، باشترە لەوەی سوور بێ لەسەر ئەوەی بە دژایەتیی پارتی شتی دەست دەكەوێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: