پلهكانی گەرما بەرزدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - كەشناسیی هەرێم:ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (3-1) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ، خێرایی با-ش مامناوەند (20-10) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
سبەینێش پلەی گەرمی نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ و، خێرایی با بەهەمان شێوە مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 33 پلە، سلێمانی 32، دهۆک 32، کەرکوک 35، هەڵەبجە 34، زاخۆ 32، سۆران 32، حاجی ئۆمەران 23 و گەرمیان 36 پلە).
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: