کەشناسی هەرێم: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
(0) /
زایەڵە - کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17– 10 - 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە "سبەی هەینی 18 – 10 - 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: