کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کەشناسی


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

کامەران کەریم