سوپای عێراق دڵنیایی دەداتە ئێران؛ بەكارهێنانی خاكەكەمان بۆ دژایەتی دراوسێكان رەت دەكەینەوە

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران هەرێمی کوردستان عێراق


Sep 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کاردانەوە بە لێدوانی دوایی سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لەمەڕ هەبوونی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان، سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە لێدوانەکانی سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لەبارەی هەبوونی چالاكی دژی ئێران لەناو خاكی عێراقەوە.  
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هەماهەنگی بنەڕەتیە و پەرەسەندنی بەرچاوی لەسەرجەم بوارەكان بەتایبەت ئاسایش و سەربازی بەخۆیەوە دیوە. لەسەر ئەم بنەمایەش سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو لێدوانە بێ پاساوانەی بەمدواییانە دراونەتە پاڵ سەرۆكایەتی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لیوا محەمەد حسێن باقری لەبارەی هەبوونی چالاكی دژە ئێران لەخاكی عێراقەوە".
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراق بەتوندی بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ دژایەتی دراوسێكانی رەت دەكاتەوە و پێداگری دەكات لەسەر پێویستیی پاراستنی زمانی برایانە و هاوكاری لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان.