ئەدهەم بارزانی لەبارەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە؛ بێدەنگیم ھەڵبژادووە
(0) /
ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لەبارەی هەڵبژاردن خۆی یەکلایی کردەوە و دەڵێت، دەبێی هەموو هاووڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان، بەڵام ئەو بێدەنگی هەڵبژاردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بەناوی خوای مەزن
خوشکان و برایانی خۆشەویست
گەلی کوردستانی سەربەرز سلاوێکی گەرم
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و تائێستاش بەبەردەوامی، زۆر لە خوشک و برایانم، لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، داوایان لێکردووم، کە ڕای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق رابگەیێنم.
بەراشکاوی بۆ چوونی من لەو بارەوە ئەوەیە، کە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان. ئەوەی کە پەیوەندی بە ڕای تایبەتیی من هەبێت ئەوەیە، کە لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا، بێدەنگیم ھەڵبژادووە.
لە گەل ڕێز و حورمەتم بۆ ھەمووتان.
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٥-١٠-٢٠٢١
مەسیف
تێبينيێك بنێرە: