جەختی مەسرور بارزانی لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
عێراق
مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 26ی ئۆکتۆبەر، پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێک کرد.
لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە مەسرور بارزانی کردووە و پشتیوانیی وڵاتەکەیی بۆ عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر و خاوەن سەروەری دووپاتکردووەتەوە.
مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق کردووەتەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکان دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.
تێبينيێك بنێرە: