947 ملیار دینار؛ داهاتی نۆ مانگی دەروازە سنورییەکانی عێراق

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق واع


Oct 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق داهاتی نۆ مانگی ئەمساڵی دەروازە سنورییەکانی بە 947 ملیار دینار ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عومه‌ر وائیلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع) رایگەیاند: "داهاتى ئەمساڵ لە نێوان مانگەکانی 1-1-2021 تا 30-9-2021 گه‌یشتوەته‌ 947 ملیار دینار.
ڕاشیگەیاند ئەم داهاتە لەکاتێکدا بووە کە ساڵی رابردوو لە 10 مانگی ساڵدا کۆی داهات گەیشتبووە 885 ملیار دینار واته‌ 62 ملیار دینار زیادی کردووە.
وتیشی، سه‌ربارى په‌تاى كۆرۆنا داهات به‌رزبووەته‌وه‌ ، کە یەكێک لە هۆکارەکان کاراکردنی  سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنىیە له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورى و فیدڕاڵییه‌كان کە له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وردبینی ئه‌لیكترۆنى بۆ سه‌وداكارى گومرگى.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق راشیگەیاند، ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵى حكومه‌تى فیدڕاڵى نییه.