بەبەشداریی حەشد؛ حكومهتی عێراق لێژنهیەک بۆ ناڕەزایەتییەکانی بەغدا پێكدههێنێت
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
ناوچەی سەوز
بەغدا
بە بەشداریی حەشدی شەعبی، حکومەتی عێراق لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکدههێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دورستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکبهێنرێت.
حەشدی شەعبی لە لێژنەی لێکۆڵینەوە ئەندام دەبێت.
هاوکات بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە.
ڕۆژی هەینی لە بەردەم ناچەی سەوزی بەغدا پێکدادان لە نێوان ناڕازییان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و گرژی و ئاڵۆزی پەرەی سەند.
ڕاپۆرتە فەرمییەکان باس لە برینداربوونی 125 دەکەن کە زۆربەیان لە نێو هیزە ئەمنییەکان دان.
تێبينيێك بنێرە: