هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی له‌ به‌غدا

(0) / / عراق / زایەڵە سەرۆک وەزیرانی عێراق مسته‌فا كازمی تیرۆر


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هێرش بە درۆن بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی پشتڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە؛ ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کراوەتە ئامانج، بەڵام هەوڵی کوشتنی ئەو، بێ ئاکام بووە و ناوبراو لە تەندروستی تەواو دایە.
 لە درێژەدا هاتووە: هێزە ئەمنییەکان ئەرکەکانی خۆیان لەم ڕووداوە بەجێی دەگەیێنن.
شیاوی باسە كاتژمێره‌كانی دوای نیوه‌شه‌و بۆ به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌واڵی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش برینداربوونی كازمییان ره‌تكرده‌وه‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ تویتێك رایگه‌یاند كه‌ سه‌لامه‌ته‌ و ئه‌و هێرشانه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌دا و رۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نابێت.
مسته‌فا كازمی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و به‌رده‌وام پرۆژه‌یه‌كی فیداكاری بووه‌ بۆ عێراق و ئه‌و هێرشانه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری وڵات نابێت، هاوكات داوای دان به‌خۆداگرتن له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.