کاردانەوەی ئێران بە لێدواندانی فوئاد حسێن بۆ میدیایەکی ئیسرائیل؛ پێوەندیی ئێران و عێراق ستراتیژییە
/
ایران
/
زایەڵە
سەعید خەتیب زادە
ئێران
عێراق
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاردانەوەی بە لێدوانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ میدیایەکی ئیسرائیلی بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی پێ ناوەتە هەر شوێنێک جگە لە ناسەقامگیری و تیرۆر هیچی لەگەڵ خۆی نەبردووە و هەوڵ دەدات لە هەر دەرفەتێک بۆ ناسەقامگیری سوود ببینێت.
ڕاشیگەیاند: پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، ستراتیژی، فرە ڕەهەند و چەندتۆ و تێک ئاڵاوە و هەوڵمان داوە لەگەڵ برایانی عێراقی هاوکاریی بکەین بۆ ئەوەی وەکوو ئەکتەرێکی کارا لە ساحەی سیاسی ناوچەکە ڕۆڵ بگێڕنەوە.
تێبينيێك بنێرە: