ئێران: پشتگیریی گواستنەوەی دیموکراتیک و ئاشتیانەی دەسەڵات لە عێراق دەکەین

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە ئێرن عێراق


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتگیریی گواستنەوەی دیموکراتیک و ئاشتیانەی دەسەڵات لە عێراق دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی  دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی شەفەقنا، وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتەکەی پشتگیریی گواستنەوەی دیموکراتیک و ئاشتیانەی دەسەڵات لە عێراق دەکات، ڕاشیگەیاند گەلی عێراق ڕێگە نادەن هەندێ گرووپی رادیکاڵ و دەستی دەرەکی دەستکەوتەکانیان لەبار بەرن.

هیوای ئەوەشی خواست کە بە تەبایی و یەکگرتوویی، حکومەتی نوێی عێراق دامەزرێت.

خەتیب زادە ڕاشیگەیاند کە لای تاران گرینگە کە سەروەریی عێراق لە لایەن دەستی دەرەکییەوە پێشێل نەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتەکەی پشتگیریی عێراقێکی ئارام، سەقامگیر، یەکگرتوو و بەهێز دەکات.