کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کەشناسی
هەرێمی کوردستان
باران
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت، هەروەها چەند پێشبینییەکیش سەبارەت بە رێژەی بارانی ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە ئه‌مشه‌و بارانبارين به‌رده‌وام ده‌بێت و لە ناوچه شاخاويیه‌كانى باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگای هه‌ولێر بارانى به لێزمه‌ى لێ ده‌بارێ و سه‌نته‌رى شار و ناوچه‌كانى سه‌ره‌وه پيرمام تا خهليفان پێشبينى بارانى مام ناوه‌ندى لێ دەكرێ ببارێ و و ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر پێشبينى بارانى به لێزمه و هه‌وره بروسکەی لێده‌كرێ.
ئاشکرایکردووە؛ ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين پێشبينى ده‌كرێ بارانى مام ناوه‌ند لێ ببارێ و كه‌مێك هه‌وره بروسکەی له‌گه‌ڵ بێت، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه پێشبينى بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ى لێده‌كرێ و هه‌ندێ كات هه‌وره بروسكهشى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە ناوچه‌كانى كه‌ركووك و گه‌رميان پێشبينى نمه باران و بارانى مام ناوه‌ندى لێده‌كرێ له‌گه‌ڵ هه‌وره بروسکە هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێ به‌فر له ناوچه شاخاویيه‌كان و سه‌ر لوتكه‌ى چياكان ببارێ.
روونیشیکردووەتەوە، پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌پۆڵه هه‌تا كاتژمێر 12 ى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت پاشان گاريگهريیهكهى لاواز ده‌بێت و ته‌نیا له سه‌ر ناوچه شاخاویيه‌كانى باكوورى هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: