بەشداریی سه‌ركونسوڵی ئێران له مه‌راسیمی كۆتایی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ده‌بی سلێمانی + وێنە
/
فرهنگی
/
زایەڵە
سلێمانی
فێستیڤاڵی ئەدەب
ئێران
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ده‌ب له سلێمانی به‌شداری كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕۆژی سێ شه‌مه 28 ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینی، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی كۆتایی هاتنی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ده‌ب له سلێمانی.
له‌م مه‌راسیمەدا كه حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، له كۆتایی دا خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان و ستافی رێكخه‌ری ئه‌م فێستیڤاڵه دا دابه‌ش كرا.
پێش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی سه‌ردانی دوو پێشانگای وێنه‌ی نوسه‌ران، شاعیران و ئه‌دیبانی سلێمانی و پێشانگای كتێبی كرد كه له په‌راوێزی فستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فێستیڤاڵه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی وه‌ك شاری داهێنكاری ئه‌ده‌بیات له‌لایه‌ن رێكخراوی جیهانی یونیسكۆوه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕێوه‌چوو. ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ران، شاعیران، وه‌رگێڕان و مامۆستایانی زانكۆ له بواری ئه‌ده‌بی كوردی دا له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له نێویان دا مامۆستا محمدعلی سوڵتانی میوانی ئه‌م فێستیڤاڵه بوون.
تێبينيێك بنێرە: