پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران سەردانی هەولێر دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
هەولێر
ورمێ
خۆشناو
ئێران
بڕیارە لە داهاتوویەکی نێزیکدا و لە وەڵام بە سەردانی هاوتاکەی لە پارێزگای هەولێر، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سەفەری هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەممەد سادق معتمدیان، پارێزگاری لە داهاتوویەکی نێزیکدا بە مەبەستی چونەبواری جێبەجێبونی ڕێککەوتنامەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر بکات.
ئەم سەردانە لە وەڵام بە سەردانی سێ ڕۆژەی ئومێدخوشناو پارێزگاری هەولێربۆ ورمێ دێت.
دوولایەن لەم سەفەرەدا رێککەوتنێکی 14 خاڵیان واژۆ بە شێوەی خوارەوە واژۆ کرد؛
1- هەردوولا ئاسانکاری بۆ فراوانکردنی جوڵە بازرگانییەکان بکەن و کار بکەن بۆ پێکهێنانی کۆمپانیای هاوبەشی گواستنەوە کە رێکارەکانی لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەش لە فەرمانگە پەیوەندارەکانی هەردوو پارێزگاکە بە زووترین کات دیراسە بکرێت.
هەروەها هەردوولا رەزامەند بوون تاوەکو پێکهێنانی کۆمپانیای هاوبەشی گواستنەوە، بەشێوەی تاقیکردنەوە بۆ ماوەی (3) مانگ سەرەڕای ئەو رێکارانەی کە پێشتر لە هەردوو سنووری تەمەرچین- حاجی ئۆمەران گیراوەتەبەر، رۆژانە (10) بارهەڵگری ئێرانی، کە کاڵاکانیان ماوەی بەسەرچوونیان خێرایە راستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها (10) بارهەڵگری هەرێمی کوردستان کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ نێو شارەکانی ئێران و لەدوای(3) مانگ دووبارە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا دیراسە بکرێت.
2- هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە پێناو فراوانکردنی بواری گەشتیاری و هاوکارییەکانیان لە بواری میدیایی، کردنەوە پێشانگەی بازرگانی، پسپۆڕی، ئاڵۆگۆڕی بوارەکانی رۆشنبیری، کولتووری، گەشتیاری و وەرزشی.
3- هەردوولا هاوڕابوون بە دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر و ورمێ لە دوای دیراسەکردنی لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات.
4- بڕیاردرا کە کۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا رێکبخرێت بە مەبەستی کاراکردنەوەی گەشتی ئاسمانی لە نێوان شارەکانی هەولێر و ورمێ.
5- هەردوولا بەڵێنیاندا بەپێدانی زانیاریی پێویست لەسەر رێنوێنییەکانی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بەیەکدی.
6- پشتبەستن بە ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرەپێدان لە بواری پیشەسازیی بچووک و مامناوەند، لایەنی ئێرانی ئامادەی خۆیان دەربڕی بەدەستپێکردن و دانانی کارگەکانی پیشەسازی گۆڕینی خۆراک، لەقوتوونان، شەربەتی میوە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەڕێگای بەشداریکردنی کەرتی تایبەت بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی پێداویستیەکانی هەرێم لەم بوارانەوە.
7- بڕیاردرا کۆبوونەوەی دوولایەنە بەشێوەی مانگانە لەنێوان بەرپرسانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین بکرێن، بەمەبەستی دیراسە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، لەپێناو زیادکردن و خێراکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازە.
8- هەردوولا رێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوکارییەکانی هاوبەشی کەرتی تایبەت سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبوارەکانی پێداویستییەکان و کەمکردنەوە (مناقصات) و توانا هونەرییەکان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولا بەهەردوو زمان [کوردی - فارسی] ئامادەبکرێت و لەڕێگای لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕ بکرێت.
9- هەرێمی کوردستان بەدواداچوون لای حکومەتی فیدڕالیی عێراق بکات سەبارەت بە پێشنیازی لایەنی ئێرانی لەسەر ترانزێتی کاڵا بۆ وڵاتی سێیەم.
10- هەردوولا رێککەوتن لەسەر گەشتکردنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین لەرێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاری هەردوو وڵات بەپێی رێکار و رێنماییەکانی بەرکاری هەردوو وڵات.
11- هەردوولا رێککەوتن کاروباری بازرگانی و گەشتیاری لەدەروازەکانی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران بەشێوەی (24) کاژێر بێت، هەروەها لایەنی ئێرانی پابەندبوونی خۆیان نیشاندا بەپێدانی تابلۆ (پلاک) بە ئۆتۆمبێلەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان لەناو دەروازەی تەمەر چیندا.
12- هەردوولا رێککەوتن هەموو ئەو کاڵایانەی کە بەشێوەی ترانزێت لە ئێرانەوە لە دەروازەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت، بەهەمانشێوە لەدەروازەی حاجی ئۆمەرانیشەوە رێگایان پێبدرێت هاوردەبکرێن.
13- هەردوولا رێککەوتن راستاندنی (تصدیق) گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیاکانی گواستنەوەی گەشتیاری هەردوو وڵات، لەلایەن هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێت.
14- ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە بەدوو زمانی کوردی و فارسی کە لە (چواردە) خاڵ پێکهاتووە و لەلایەن هەردوو پارێزگارەوە واژۆ کرا.
تێبينيێك بنێرە: