کەتائیبی سەید شوهەدا: باسکردن لە کشانەوەی ئەمریکا بۆ فریودانە

(0) / / عراق / زایەڵە سەید شوهەدا فەرتوسی ەمریکا عێراق


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی کەتائیبی سەید شوهەدا، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکشاونەتەوە و باس کردن لە کشانەوە بۆ فریودانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتائیبی سەید شوهەدا جەختی کرد؛ بەداخەوە کە حکومەتی عێراق بووەتە نێوەندگر لە نێوان گەل و هێزی داگیرکەردا، ئەمریکا تا ئێستا هێزەکانی نەکشاندووەتەوە و هیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە نەبووە.
فەرتوسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە "فێڵی چاو" ناوبرد و وتیشی: هەموان پرسیار دەکەن لە چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و چارەنووسی ئەو هێزانە.
ئەو سەبارەت بەوەی کە دەوترێت هێزە شەڕکەرەکان کشاونەتەوە و ئەوەی ماوە تەنیا هێزی راوێژکارییە، وتی: گۆڕینی ناوەکان فریومان نادات و ئەزموونی ئەمریکا لە هیچ لایەکەوە سوودی بۆ عێراق نابێت.