ڕاگرتنی سەرجەم کار و دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
پەرلەمان
سەرۆکایەتی
فیدراڵ
دادگای فیدڕاڵی عێراق بە بڕیارێک سەرجەم کار و دەسەڵاتەکانى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەى ئەو نوسراوانەى دادگاى فیدراڵى عێراق، هۆکارى ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو سکاڵا پێشکەش بەدادگای فیدراڵی کراوە لەسەر شێوازی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەوەش ڕونکراوەتەوە، تائەوکاتەى ئەو دوو سکاڵایە یەکلایی نەبنەوە، ھەموو دەسەڵات و کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاگیراون.
تێبينيێك بنێرە: