کەشناسی هەرێم: تاوەباران دەبارێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ لە هەرێم ئاسمانی ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەبارانێکی کەمی پچڕپچڕ هەیە.باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە لە هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
لەبارەی گۆڕانی پلەکانی گەرماوە لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیدا هاتووە، پلەکانی گەرمالەناوچەکانی باکوور بە رێژەی سێ بۆ چوار پلە و وەلەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم بەرێژەی دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: