بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمارنەکراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە تەندروستی سلێمانی کۆلێرا


Jun 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمارنەکراوە.

د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ،  بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و بەڕێوبەرایەتیە گشتیە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوبەری ناحیەکان، لەسەر نەخۆشی کولێرا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانیکرد و سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوبەرانی ناحیەکانی ڕاسپارد کەهەموو ئامادەکاریە پێویستیەکان بکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.

ووتیشی خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێک لە هەڵەبجە تۆمار نەکراوە، ئومێد دەکەم هەمووتان بەشداری کاراتان هەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکەدا.

پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی ماندوو بوونی تیمەکان و تیمە پزیشکی و کنرمەندانی تەندرووستی نەخۆشخانەکانی کرد کە بەدەم هاووڵاتیانەوەن بۆ ڕێگری کردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی سکچوون و ڕشانەوە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم