كه‌ی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی (ده) ته‌مویل ده‌كرێت
(0) /
زایەڵە- دوای ئه‌وه‌ی دوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، شاندێكی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌تی دارایی و شاندێكی حكومی به سه‌رپه‌رشتی ئومێد سه‌باح، پرسی مووچه و بابه‌تی دارایی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی به‌میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند،"ئێمه بۆ پرسی مووچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ندێك بابه‌تی ته‌كنیكی و جێگریكردنی له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه چووینه‌ته به‌غدا".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد،"داوامانكردووه ڕێككاره‌كانی ناردنی مووچه خێرابكرێت و ته‌مویلی پاره‌كه بكه‌وێته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، تاوه‌كو هه‌رچی زووه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ده بكرێت".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: