عێراق لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیار دا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم


Nov 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری کۆتاییهات. بەغدا بڕیاری دا، لە سەرژمێریدا خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە رەسەنەکانی خۆیان تۆمار دەکرێن نەک شوێنی نیشتەجێبوونیان.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو. بڕیار درا لە سەرژمێریی کەرکووک، بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووانی ئەو پارێزگایە تۆمار دەکرێن.

کامەران کەریم