51%ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە
(0) /
زایەڵە - سایلۆی هەڵەبجە لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ساڵی 2023 ڕاسپاردنی بۆ کراوە، بەگوژمەی 27 ملیار و 203 ملیۆن دینار .
زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 53 دۆنمە و لەسەر ڕووبەری 23 دۆنم سایلۆکە دروست دەکرێت. ماوەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە.
قەبارەی سایلۆکە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە، لەگەڵ دە کۆگای ئەمبارکردنی خۆراک کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتردووجایە، هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆکە و خزمەتگوزارییەکان لەخۆ دەگرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: