كۆمەڵی دادگەری: پابەندى بڕیارى خۆمانین و ناچینە پەرلەمان

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەرلەمان هەڵبژاردن عەلی باپیر


Nov 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دواى ئەوەى دوو شاندى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى کۆمەڵى دادگەرییان کرد بۆ پێداچوونەوە بەبڕیارى بایکۆتى چوونە پەرلەمان، ئەندامێکى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەری دەڵێت، پابەندى بڕیارى خۆیانن و ناچنە پەرلەمان.

عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی كوردستان :کۆمەڵی دادگەری رژدە لەسەر بڕیارى نەچوونە پەرلەمان و پاشەکشە لە هەڵوێستەکەى ناکات.

ئەوان ناچنە پەرلەمان بەڵام ناتوانن داوابکەن شوێنى ئەندامەکانیان پڕنەکرێتەوە.

ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ لە دواى ئاشکراکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمان، سەرۆکی ئەو حیزبەش رایگەیاند، هەڵبژاردن دیزاینى پێشوەختەى بۆ کراوە و ئەو دەنگ و کورسییانەى هێناویانە بە دەنگ و قەبارەى حیزبەکەیان نازانن.

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمەڵى دادگەرى لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان سێ کورسى بەدەستهێناوە، دوو کورسی لە سلێمانی و یەک کورسی لە هەولێر.

کامەران کەریم