قوباد تاڵەبانی: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سورە
(0) /
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوی هەولێر رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوی هەولێر بڵاویکردەوە، "بەداخەوە شەوی ڕابردو هێرشکرایەسەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە".
ئاماژەی بەوشەکرد، ئەو هێرشە زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بن لە روبەڕوبونەوەی مەترسییەکان، هەروەها ئەم روداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردوە، "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچوەکان".
تێبينيێك بنێرە: