سیاچاڵەیەک دۆزرایەوە کە زۆر خێرا گەشە دەکات و گەورە دەبێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سیاچاڵە ئاسمان


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەرانی نێونەتەوەیی سیاچاڵەیەکیان بنیوە کە زۆر خێرا گەشە دەکات و لە هەر چرکەساتێکدا بەقەد بارستایی گۆی زەوین شت و مەک و تەنی ئاسمانی بۆ خۆ ڕادەکشێت و قووتیان ئەدات.

بارستایی ئەم سیاچاڵە ئەوەندی 3 میلیارد بەرانبەری هەتاو گەورەتر دەبێت و بە هۆی هێزی ڕاکشانییەوە ئاوەها گەشەی سەندووە و گەورە بووە.

گەشە و پەرەسەندی سیاچاڵەگەلێکی تر لەو نموونە و بەقەد ئەو بارستاییە، زۆر زووتر لە ئێستا ڕاوەستاوە بەڵام ئەم تەنی ئاسمانییە کە تازە دۆزراوەتەوە بەردەوام خەریکی گەورە بوونە.

سیاچاڵەی ناوبراو ئێستاکە 500 بەرانبەری sagittariua A (گەورەترین سیاچاڵەی ناوەندی کاکەشانی ڕێگەی شیری) دەبێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە توێژەران بەدەستیان هێناوە تێگەیشتن ئەم سیاچاڵە خێراترین سیاچاڵەیە لە دێژایی 9 ملیارد ساڵی ڕابردوودا.

کریستوفر ئونکن توێژەری زانستگای ئەستێرەناسی و فیزیکی ئەستێرەناسی لە زانستگای نەتەوەیی ئوسترالیا لە گوتارێکدا دەڵێت: ئێستاکە دەمانهەوێت تێبگەین جیاوازی ئەم سیاچاڵە چییە؟ ئاخۆ چ کارەساتێکی سەرسووڕهێنەر ڕوویداوە؟ ڕەنگە پێکدادانی دوو کاکەشانی زۆر گەورە بووەتە هۆی ئەوەی ماکی بەفراوان بڕژێتە نێو سیاچاڵەکەوە تا بژیوی پێ بگات.

دۆزینەوەی ئەم سیاچاڵە بەشێکە لە توێژینەوەی sky mapper southern کە بە پێی جۆرێک تلیسکۆپی 1.3 مەتری لە ئاسماندۆزی(spring siding)ی ئوسترالیا بەڕێوە چوو.