سەرکردەیەکی یەکگرتوو بۆزایەڵە‌: پێویستە پارتی و یەکێتی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە بکەن

(0) / / گفتگو / zayeLe زایەڵە یەکێتی پارتی دارا سێکانیانی


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – یەکێک لە سەرکردەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئاماژە بە باردۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە، بە پێویستی زانی، پارتی و یەکێتی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە بکەن.

دارا سێکانیانی  ئەندامی سەرکردایەتی و بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی  عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند؛ پێویستە لایەنە کوردییەکان بەگشتی و بەتایبەتیش پارتی و یەکێتی زۆر بە هۆشیاری هەستیارییەوە مامەڵەبکەن چونکە عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی نائاساییدا گوزەر ناکات، لە کاتێکدا کەسە سیاسی و نێودەوڵەتیەکان چەند جار هۆشداریان داوە بە سەرکردایەتی سیاسی کورد و لایەنە بەرپرسەکان کە دورنیە ئەم دۆخەی کەهەیە بۆ کوردستان گۆرانی بەسەردا بێت  و دورنیە بەزیانی کورد و خودی قەوارەی هەرێمیش کۆتای بێت.

وتیشی؛ دەرکەوت کە بارودۆخی عێراق بەرگەی جەمسەرگیری و پەرتەوازەی و تەهمیش کردنی لایەنە دیارەکان ناگرێت بۆیە ئەبێت ئەمانە وانەی لێوەربگیرێت کور بە پاکێجێکی هاوبەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی کوردو کوردستان نەک بەرژەوەندی لایەن و کەسێکی دیاریکراو.

ڕونیشیکردەوە؛  دیارە ووڵاتانی زلهێز نەخشە و بەرنامەی خۆیان هەیە بۆ پاراستنی هێز و ئابوری خۆیان ماوەیەکی زۆر قسەلەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ ئەکرێت ئەم نەخشەییەی ڕابردوو سەد ساڵی بەسەردا تێ پەڕەیە و گۆڕانکاری لە توانای هێزوو ئابووری ووڵاتاندا روویداوە ئەوانیش ئەیانەوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەنەخشەو پلانی نوێوە هەنگاو بنێن ئەم ناتۆیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەو چوارچێوەیەدا هاتۆتە پێشەوە.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم