ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆلێرا لە چەمچەماڵ تۆمارکران

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ کۆلێر سکچون


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە کۆی ٤٢ کەس کە توشی سکچوون و ڕشانەوە بوون و پشکنینیان بۆ کراوە، دەرکەوتووە ٢١ کەسیان توشی کۆلێرا بوون.  

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە کۆی (٤٢) کەس نیوەیان تووشی کۆلێرابوون 

دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوو و ئەنجامدانی شیکاری بەکرۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت لەکۆی (٤٢) کەس (٢١) کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ