دوو نەشتەرگەری گەورە لە نەخۆشخانەی کیمیاباران ئەنجام دەدرێن
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند دوو نەشتەرگەری گەورە لە نەخۆشخانەی کیمیاباران ئەنجام دران.
د ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند؛ لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی دوو نەشتەرگەری گەورە بۆ دوو نەخۆش ئەنجامدران کە پێکهاتبوون لە لابردنی ڕژێنی پەریزادە ـ غودە (total thyroidectomy) هاوکات یەکێک لە نەخۆشەکان پێویستی بەلابردنی بەردی زراو هەبوو لە هەمان کاتدا ئەو ئەونەشتەرگەریەشی بۆ ئەنجام درا بە ئامێری ناوسک بین(ناضور) بەبێ هەڵدڕینی دیواری سکی نەخۆش (laparoscopy cholecystectomy) بەسەکەوتوی ئەنجام درا .
ناوبراو وتیشی، سوپاس بۆ خودا نەخۆشەکان بەتەندروستیەکی باشەوە گەڕانەوە ماڵەوە نەشتەرگەیەکە لەلایەن د.ڕێباز عمر پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ود.زەردەشت محمود پسپۆری بێهۆشکاری بە هاوکاری ستافی نەشتەرگەری ٫ سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: