سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بۆ زایەڵە: سایلۆیەک دروست دەکرێت
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی شارەوانی شارەزوور ڕایگەیاند بڕیارە سایلۆیەک دروست بکرێت.
سالار ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی شارەوانی قەزای شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سایلۆیەک بەبڕی نزیکی ٥٠٠ ملوێن دینار بڕیاردرا لەسنووری شارەوانیمان جێ بەجێ بکرێ لەدوای تەرخانکردنی زەوی بۆ پرۆژەکە لەلایەن شارەوانیمان وبەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بەسوپاسەوە ئەرکی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەکەی گرتە ئەستۆ لەدوای دەستکردن بەپرۆژەکە بەداخەوە هەندێک کێشەی نایاسای بۆ پرۆژەکە دروستکرا کەهیچی لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنمای نەبوو ئەمەش بووەهۆی وەستانی پرۆژەکە تا کار گەشتە ئەو ئاستەی خەریک بوو پرۆژەکە بفەوتێ یان بگوێزرێتەوە بۆ شاری دیکە کە لەبنەڕەتەوە دەبوایە لایەنی بەرپرسی ئەم قەزا کە بەرپرسی یەکەم بوو لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەم پرۆژەیە ئەم گرفتانەی چارەسەر بکردایە .
وتیشی، بەڵام بەداخەوە بەچارەسەرنەکراوی مایەوەهەرچەند پرۆژەیەکی لەم بابەتە تەنها زەوی دابینکردن لەئەستۆی شارەوانیمانە بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی گشتی قەزاکە و جوتیارانی ئەم سنوورە توانیمان گرفتەکە چارەسەر بکەین و پرۆژە دەست بەکار بکاتەوە و ئەمڕۆ دەستکرایەوە بە جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە سوپاس بۆ هەوڵ و هیمەتی جێگری پارێزگای سڵێمانی بۆ کاروباری هونەری و لێپسراوی پلاندانانی پارێزگا و ستافی بەدواداچوونی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: