سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لەخەمی فەلەستین بن

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر کوردستان فەڵەستین


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان ڕابەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەبەر خاتری خۆرئاوا لە بەرژەوەندی خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی باشە، ناتوانن پشت لە فەلەستین بکەن یان زۆر بە ئاشکرا و بەجدی هاوکاری ئیسرائیل بکەن چونکە ناشیرین دەبن."

شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، کورد دەبێت لە بەغداد یەک هەڵوێست بێت، تەداخولی نێوماڵی سونە و شیعە نەکات نەبێتە کۆسپ لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت یاری مەترسیدار و دۆڕاو نەکات، دژی بەرژەوەندی وڵاتە کاریگەرەکان نەوەستێتەوە، لەخەمی خۆیدابێت، هەوڵی بەدەست هێنانی مافەکانی خۆی بدات.

وتیشی: عێراق لە کوڵانە و کوردستانیش مەترسی لەسەرە وڵاتان وەک جاران پاڵپشتی کورد ناکەن، ئەوەش بەوەدەکرێت کەدەسەڵاتدارانی کورد لەنێو خۆیان خۆیان بگۆڕن، دادگەری بەرپا بکەن کێشە لەگەڵ بەغداد دروست نەکەن ومتمانە دروست بکەن.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ئاماژەی بە فەڵەستین دا و وتی، هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەبەر خاتری خۆرئاوا لە بەرژەوەندی خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی باشە، ناتوانن پشت لە فەلەستین بکەن یان زۆر بە ئاشکرا و بەجدی هاوکاری ئیسرائیل بکەن چونکە ناشیرین دەبن.

ڕونیشیکردەوە، کێشەی فەلەستین کێشەیەکی ئاینی عەرەبییە پشتی تێبکەن لەلایەن هەندێک وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لەبەرچاو دەکەون، هەر هاوپەیمانیەتیەک لەژێر ئیشرافی خۆرهەڵاتی ناوین دروست ببێت  ئەنجامی باش نابێت .

ئەوەشی خستەڕوو، هەربۆیە پێویستە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامی پێش هەموو شتێک لەخەمی ئیسلام و موسڵمانانی فەلەستیندا بن .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم