تەندروستی گەرمیان: لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە ئاوی خواردنەوە ئاگادارمان بکەنەوە

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە گەرمیان ئاو


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند: لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە ئاوی خواردنەوە ئاگادارمان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی گەرمیان و کەلار دەکاتەوە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک یان گۆڕینی شێوە و تامی ئاوی خواردنەوەیان، بەزووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ پشکنین و دڵنیابوون و هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەروەها ئەو ماڵانەی بیری دەستی یان سەتحی یان کانی و کارێز بەکار دەهێنن دەتوانن داوای حەبی کلۆر بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ بەکارهێنانی لە پاکژکردنەوەی سەرچاوەی ئاوەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان تێبینی ئەوەشی داوە: یەک دانە حەبی کلۆر بۆ ٢٠لیتر ئاو دەبێت و دوای نیو سەعات بەکار دەهێنرێت بۆ خواردنەوە و چێشت لێنان.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم