وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: بەرھەم ساڵح، وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوه و وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و رزگارکردنی فەلەستینە لە داگیرکەرانی ئیسرائیل."
لەم ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە:
سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە (تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل) پێگەیشت لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکەو پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لە سەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنێردرێت، ھەر بۆ ھەمان مەبەست جەنابی سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ هیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی بڵاو بکرێتەوە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا.
ھەر لەم سۆنگەیەوە جەختدەکەینه که د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەک ناسراوه و وەک ھەمیشە پشتیوانی له پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و رزگارکردنی فەلەستینە لە داگیرکەرانی ئیسرائیل، ھەروەھا ھەموو جارێک لە بۆنە نیشتمانی و نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی دووپاتکردووەتەوە.
...........
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار
سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022
تێبينيێك بنێرە: