بۆ زایەڵە؛ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی ھۆکاری بێ متمانەیی نێوان خەڵک و حکومەت ڕوون دەکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە بزووتنەوەی ئیسلامی دیموکراسیەت عەلی حاجی زەڵمی


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – عەلی حاجی زەڵمی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "دیموکراتییەت لە ھەرێمی کوردستاندا نییە ، دیموکراتییەت کۆمەڵێک بنەمای ھەیە یەکێک لەوانە دەستوورە، یانی لەم سەردەمەدا سەیر ئەکەی ھیچ وڵاتێک نییە، ھیچ ھەرێمێکی فیدڕاڵ نییە، ھیچ ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیش نییە بەبێ دەستوور، لەدوای ڕاپەڕێنەوە تا ئێستا ئێمە دەستوورمان نییە، ئیجتیھادو حەزو ئاواتی سەرکردەیەک ئەبێتە یاساو ئەبێتە بڕیارو جێ بەجێ ئەکرێ، بڕیارەکانیش کە جێ بەجێ ئەکرێن، لە قازانجی میللەتدا نییە."

عەلی حاجی زەڵمی  ئەندامی  ئەنجومەنی  شورای  بزوتنەوەی  ئیسلامی  لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، لەوانەیە ئەو پرسیارە لای زۆربەمان دروست بوبێت بۆچی متمانە لە نێوان حکومەت و میللەتدا نەماوە، بە شێوەیەکی گشتی خەڵک کۆمەڵێ داواکاری ھەیە لە دەسەڵات، دەسەڵاتیش نەیتوانییوە ئەو داواکارییانە جێ بەجێ بکات، لەرووی سیاسیەوە ئەگەر لە ڕووی سیاسییەوە باس بکەیت کێشەی کورد لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا کێشەی سنووری ھەرێمی کوردستان بووە، گەڕِانەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی ترە، سەیر ئەکەی لەدوای ڕاپەڕینەوە ھیچ شتێک نەکراوە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامیشەوە خەڵک بە تەما بوو گەلی کورد ھەم مافەکانی خۆی دەستکەوێ، بەڵام سەیر ئەکەی ناوچە دابڕاوەکان نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، بۆیە خەڵک لەو لایەنەوە زۆر بڕوای بەوە نییە کە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بتوانن مافە نەتەوەییەکان، یان ئەندێشە نەتەوەییەکانی گەلی کورد جێ بەجێ بکەن.

وتیشی،  لەرووی دیموکراتیەتەوە مەسەلەی تر ئەوەیە دیموکراتییەت نییە لە ھەرێمی کوردستاندا، دیموکراتییەت کۆمەڵێک بنەمای ھەیە یەکێک لەوانە دەستوورە، یانی لەم سەردەمەدا سەیر ئەکەی ھیچ وڵاتێک نییە، ھیچ ھەرێمێکی فیدڕاڵ نییە، ھیچ ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیش نییە بەبێ دەستوور، لەدوای ڕاپەڕێنەوە تا ئێستا ئێمە دەستوورمان نییە، ئیجتیھادو حەزو ئاواتی سەرکردەیەک ئەبێتە یاساو ئەبێتە بڕیارو جێ بەجێ ئەکرێ، بڕیارەکانیش کە جێ بەجێ ئەکرێن، لە قازانجی میللەتدا نییە، لە بەرژەوەندی گشتی دا نییە، پێگەکانی تری دیموکراسییەت یاسایە، فرە حزبییە، سەیر ئەکەی لێرە زۆر زۆر لاوازە،لەرووی خزمەتگوزاریەوەخاڵێکی تر مەسەلەی خزمەتگوزارییە، مەسەلەی تەندرووستیە، ئاوە، کارەبایە، نرخی بازاڕە، سەیر ئەکەی ئەمانە ھیچیان باش نین، پێشکەوتنێکی وای پێوە نابینرێت.

ڕونیشیکردەوە، لەرووی گەندەڵی ئابوری و ناشەفافیەوەئەو گەندەڵییەیە کە ھەیە، بەردەوام تا ئێستاش ئەو خەڵکەی کە سەر بە حیزبی دەسەڵاتدار نەبێت، مافی نییە لە دام و دەزگاکانی حوکمەتدا دابمەزرێ، تا ئێستەش نەک تەنھا خەڵک بەڵکو ئەندام پەرلەمان و وەزیرەکانیش و ھەندێ لە حزبەکانیش نازانن داھاتی نەوت چی لێ ئەکرێت و چی لێ دێت و چۆن سەرف ئەکرێت وخۆیانیان لێ بێ دەنگ کردووە، چونکە لە وڵاتی ئێمەدا ئابووری لەم وڵاتەی ئێمەدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپی ئەچێت،گوندەکانی ئێمە چۆڵن، گەلی کورد خاوەنی سامانێکی ژێر زەمینیە، ئەو سامانە ژێر زەمینیە پێویست ناکات بەو شێوەیە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت ئێمە میزانییەی خۆمان، مووچەی خۆمان لە بەغداوە وەرئەگرت دواتر ئەو پەیوەندیانەمان پچراند و سەربەخۆ نەوتمان ھەناردەکردووە، ھەروەھا وە ناعەدالەتییەک کە لە ھەموو مەجالەکاندا ھەیە، لە بواری ئابووریدا، لە بوواری دەسەڵاتدا ھەروەھا ل، لە مەجالی سیاسیدا، لە مەجالی ئابووریدا، لە مەجالی بەڕێوەبردندا ناعەدالەتی ھەیە، ئەوەش ھۆکارێکی ترە کە ئەو پەیوەندییەی نێوان خەڵک و دەسەڵات بەو شێوەیە ھەر خراپە، وە مەفھوومی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە میللەتی خۆیان خۆش ناوێت، وە بۆ بەرژەوەندی گشتی ئیش ناکەن، کە ھەر ھێزێکی دەسەڵاتداریش ھێزی خۆی خۆش نەوێت، وە سۆزو عەتفی نەبوو بەرامبەر بە میللەتەکەی، ئەوکاتە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو میللەتە بە پێکھاتەیەکی نوقسانی ئەزانێ، لەبەر ئەوە مافی نادرێتێ، کە میللەتیش مافی نەدرایە، تەنھا ھەر داوای ئەرکی لێ کرا، ئەو کاتە ھەست بەوە ئەکات کە دەسەڵات مافی ناداتێ، ئەو کاتە تووشی

بەرەنگاربوونەوەو سارد بوونەوەو تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵک و دەسەڵات پەیدا ئەبێت. بەکورتی ، ئەمانە کۆمەڵێک ھۆکارن کە خەڵکی وا لێ کردووە متمانەی بە دەسەڵات نەبێ.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم