فیلمی "شەوباش پێشمەرگە" لە دەرهێنانی "هونەر سەلیم" لە سینەماکانی فەڕەنسا نمایش دەکرێت
/
فرهنگی
/
زایەڵە
پێشمەرگە
هونەر سەلیم
فیلم
ئەورووپا
زایەڵە - فیلمی سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "هونەر سەلیم" و بە ڕۆڵ بینینی چەندین ئەکتەری کورد لە سینەماکانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەکرێت.
نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "سڵاو پێشمەرگە" Goodnight, Soldier دوایین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری ناوداری کورد "هونەر سەلیم"، لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "هونەر سەلیم" Huner Saleem و "وڕونیک وۆتریچ"، بە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی "رۆبێرت ئەلازرێکی" و بە ڕۆڵ بینینی چەندین ئەکتەری کورد، لەوانە: "دێلین دوگەر" Dilin Doger، "گەلیار نێروەیی" Galyar Nerway، "بارزان شاسوار"، "بەکر مەعرووف"، "شادیانە مورادی"، "ئالەند حازم"، "عومەر تۆڤی"، "لەیلا گۆرمێن"، "ڕێکێش شەهباز" و ... ڕۆژی چوارشەمە 29ی جوونی 2022 لە سینەماکانی شاری پاریس دەستی پێکرد و لە درێژەدا لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەکرێت.
نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە کوردییە ڕۆژی دووشەمە 27ی جوونی 2022 بە ئامادەبوونی هەندێک لە ستافی فیلمەکە لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕە’نسا بەڕێوەچوو و لە لایەن هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێکرا.
"شەوباش پێشمەرگە" تا ئێستا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مووڤ" Mooov لە وڵاتی بەلژیکا و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆرینچێم" Gorinchem لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش کراوە.
"هونەر سەلیم" تا ئێستا دەرهێنانی بۆ چەندین بەرهەمی بڵندی سینەمایی ئەنجامداوە، لەوانە: فیلمی سینەمایی "ڤوودکا لێمۆن" Vodka Lemon لە ساڵی 2003، فیلمی سینەمایی "کیلۆمەتر زێڕۆ" Kilomètre Zéro لە ساڵی 2005، فیلمی سینەمایی "دۆڵ" Dol لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "لە ژێر سەربانەکانی پاریس" Sous les toits de Paris لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "ئەگەر نەمری، دەتکووژم" Si tu meurs, je te tue لە ساڵی 2011، فیلمی سینەمایی "تاڵ، شیرین، نیشتمانم" My Sweet Pepper Land لە ساڵی 2013، فیلمی سینەمایی "جلی تەنگ" Tight Dress لە ساڵی 2016، فیلمی سینەمایی "لێدی وینسلی" Lady Winsley لە ساڵی 2019 و ... .
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "شەوباش پێشمەرگە" بریتین لە:
دەرهێنەر: هونەر سەلیم نووسەرانی هاوبەشی سیناریۆ: هونەر سەلیم و وڕونیک وۆتریچ Véronique Wüthrich، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: رۆبێرت ئەلازرێکی Robert Alazraki، مۆنتاژ: سیلڤیا لاندرا Sylvie Landra، مۆسیقا: پاسکال لافا Pascal Lafa، دەنگهەڵگر: ئۆزگۆر ئۆزدێن Özgür Özden، دیزاینی سەحنە: عەمار تەمەر Amar Tamar، دیزاینی جلووبەرگ: سێلدا دۆڕنا Selda Durna، بەرهەمهێنەر: ماڕک بۆردۆر Marc Bordure، رۆبێرت گۆدیگۆیا Robert Guédiguia و هونەر سەلیم، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ئاگات فیلم" Agat Films، بەرهەمی ساڵی 2022.
مەنسوور جیهانی
تێبينيێك بنێرە: